info@lfu.edu.krd 0750 441 2721
info@lfu.edu.krd 0750 441 2721

قوتابیانی بەشی یاسا گەشتێکی زانستیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر ئەنجامدا

.

بە پێی پێداویستییەکانی پرۆگرامی خوێندن لە ڕێکەوتی ١٥ / ٢ / ٢٠٢٦ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و لە چوارچێوەی بابەتی یاسای کار، بەسەرپەرشتی مامۆستا ( چاوان سردار باجگر ) سەردانی زانستیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر ئەنجامدا بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیانمان بە کارپێکراوی یاساییانەی ئەم دامەزراوەیە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریان بە پێکهاتە یاساییەکانی دامەزراوە، و هەروەها تێگەیشتن لە میکانیزمی کارکردن لەگەڵ سزادراوان و ناسینی مافەکان و ئەرکەکانی کرێکاری سزادراو لە چاکسازیدا.