لە ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێكەوتی (23/10/2025)، قوتابيانى قۆناغی چوارەمی بەشی یاسا لە كۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی بەسەرپەرشتی بەڕێز ( د.شایی سالار) مامۆستای بابەتی (یاسای بنەماكانی دادگایی سزایی) گەشتێكی زانستییان ئەنجامدا بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر.
ئامانج لەم سەردانە ئاشنابوونی قوتابیان به كار و چالاكیهكانی دادگای تێهەڵچوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیارییان لەسەر پێگەی ئەم دامەزاروە گرنگە وەك پێکهاتەیەکی یاسایی گرنگ و پێویست بۆ پاراستنی هاوسەنگی نێوان ماف و ئەركی هاوڵاتییان، و بە مەبەستی زیاتر ئاگادار بوونی قوتابیان لە چۆنیەتی بهڕێوهچوونی كاروبارهكانی دادگا و چۆنیهتی ڕایی كردنی كاروباری هاوولاتیان




