بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەەکان لە رێکەوتی (٢٠٢٦.٢.٩) گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم بۆ پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی (د. رۆزا عمر ) و (م. احمد بابەکر) ئەنجامدا. بەمەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە دامەزراوەی پەرلەمان وەک ناوەندێکی یاسادانان و چاودێریکردن. بە سوپاسەوە لەلایەن بەرێز عونی حمد علی بەرپرسی پرۆتۆکۆڵی پەرلەمان بە بەرنامەیەکی تێروتەسەل پێشوازی لە قوتابیەکان کرا، سەرەتا بەرپرسی کتێبخانەی پەرلەمان بابەتێکی لەسەر کتێبخانەی پەرلەمان پێشکەش کرد، دواتر قوتابیان سەردانی هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد. هەر لە درێژەی ئەو گەشتە زانستییەدا سمینارێکی زانستیدا لەلایەن بەرێز پ. د. چواس حسن راوێژکاری پەرلەمان و پسپۆری یاسایی لە هۆڵی پەنارگیری پێشکەشکرا و گفتوگۆیەکی زانستی کراوە بەرێوەچوو














