info@lfu.edu.krd 0750 441 2721
info@lfu.edu.krd 0750 441 2721

چالاکی ناساندنی کتێب لە بەشی یاسا سازدرا

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و ڕۆشەنبیرییەکانی بەشی یاسا لە كۆلیژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی، ڕۆژی 11/2/2026 ڕێوڕەسمێك بۆ ناساندنی کتێبی شیعری (چرایەك لەناو دڵمدا) لە نووسینی دادوەر محمد بهاءالدین ال‌مدرس بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆكایەتی زانكۆ و ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیان.

لە کۆڕەکەدا نووسەر باس لە ناوەڕۆک و هۆکارەکانی دانانی کتێبەکەی کرد و چەند پارچەیەک لە شیعرەکانی خوێندەوە. لە کۆتایی‌دا، پێزانین بە نووسەر بەخشرا و بە واژووی خۆی ژمارەیەک لە کتێبەکەی وەک دیاری پێشکەش بە ئامادەبووان کرد