info@lfu.edu.krd 0750 441 2721
info@lfu.edu.krd 0750 441 2721

بەشی یاسا وۆرکشۆپێکی بۆ (د. دیندار زێباری)رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رێکخست

بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە رێکەوتی( ٢٠٢٥.١١.٢٣)  هەستا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ بەرێز( د.دیندار زێباری)  رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر ناونیشانی ( رۆڵی ئۆفیسی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ دامودەزگا نیشتیمانی و نێودەوڵەتیەکان)

لە وۆرکشۆپەکەدا ئەرکی نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و بەرێزیان جەختیان لەسەر گرنگی کارەکانی ئەو نوسینگەیە کردووە و ئەزموونی یاسایی و سیاسی خۆیان  وەک رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان خستەروو

جێگای ئاماژەیە کە نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، چاودێریکردنی و بەهێزکردنی. نوسینگەی رێکخەر ئەرکی سەرەکی راوێژکردن دەبێت لەگەڵ ئۆرگانە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی حکومەتی عێراق و بیانییەکان لە پێناو هەڵسەنگاندنێکی گونجاو بۆ پابەندی حکومەت بە رێسا نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ

لە کۆتاییدا، بە سەرنج پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان، وۆرکشۆپەکە دەوڵەمەندتر کرا و شیکردنەوەی یاسایی و سیاسی  میوان و ئامادەبووانی وۆرکشۆپەکە خاڵێکی تری گرنگی وۆرکشۆپەکە بوون

On 23 November 2025, the Department of Law at the College of Law and International Relations organized a scientific workshop delivered by Dr. Dinar Zebari, the Coordinator of International Recommendations in the Kurdistan Regional Government (KRG), entitled “Role of the Office of the Coordinator of International Recommendations with national and international institutions” .The workshop addressed the pivotal role played by the Office of the Coordinator of International Recommendations within the governmental framework, where the speaker emphasized the importance of the office’s functions in the protection, monitoring, and promotion of human rights. He also presented his legal and political experience in coordinating with international human rights bodies, institutions of the Kurdistan Regional Government, governmental officials in Iraq, and relevant foreign entities, with the aim of assessing the extent of the government’s compliance with international human rights standards. At the conclusion of the workshop, participants’ questions and interventions enriched the discussion, and the legal and political analyses offered by the guests and attendees added significant scholarly value that enhanced the importance of the event.