بەڕێوەبەرایەتی  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان وخێزان –هەولێر و کۆلیژی یاساو وپەیوەندییەنێودەوڵەتییەکان یاداشتی لێک تیگەیشتنیان واژووکرد

 رۆژی دووشەمە  رێکەوتی ٤-٣-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەرێزان(پ.د.ئەمین صالح کەکشار)  سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و (پ.ی.د. رۆژان عبدالقادر دزەیی) ڕاگری کۆلیژی یاسا وپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وعەقیدی پۆلیس( سفين طاهر محمد امين) بەڕێوەبەری بەرێوەببەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان – هەولێر و ستافی ئەکادیمی لە کۆلیژی یاسا وپەیوەندییەنێودەولەتییەکان وقوتابیانی بەشی یاسا،  یاداشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان کۆلیژی یاسا وپەیوەندیەنێودەوڵەتییەکان واژووکرا لە لایەن هەردوو بەڕێزان بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان وخێزان -هەولێر  عەقیدی پۆلیس( سفين طاهر محمد امين) و ( م.شوان دلاور نەقشبەندی) سەرۆکی بەشی یاسا ، ئامانج لەم یاداشتە  زیاتر پەرەدانە بە پرۆسەی ئەکادیمی وزانستی و ڕیکخستنی پەیوەندیە لە نیوان کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ودامەزراوە حکومیەکان وهەماهەنگی زانستی بۆ ئەنجام دانی کاری هاوبەش لە بواری ڕاهینان وخول وبڵاوکردنەوەی رۆشنبیری یاسایی.