بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی ڕاپەڕین به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وۆرك شۆپێكی زانستی ڕێكخست

به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی، له‌ ڕۆژی (چوار شه‌ممه‌)،‌ ڕێكه‌وتی (6-3-2024) كاتژمێر (1)ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ، بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی كوردستان وۆرك شۆپێكی زانستی رێكخست، بۆ به‌ڕێزان ( پ.ی.د.عمر نورەدینی -یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان)، و (م. كاروخ خۆشناو – سەرۆکی فەرمانگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و کۆمەڵایەتی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان)، له‌ژێر ناونیشانی (ڕاپەڕین: وەرچەرخانی سیاسی و ئینتیمای نیشتیمانی). لە وۆركشۆپەكەدا، هه‌ر یه‌ك له‌ (د.بنار فەرید – یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی)، و راگرانی كۆلێژی كارگێری و ئابوری، و كۆلێژی پەروەردە و زمان، و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و ئه‌كادیمی و مامۆستایانی به‌شه‌ جیاجیاكانی زانكۆ و قوتابیان ئاماده‌بوون.

وۆركشۆپەكە لە لایەن بەڕێز (م.احمد بابكر) ئیدارە كرا، به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، و دواتر بەڕێز (پ.ی.د.عمر نورەدینی) كورته‌یه‌كی زانیاری له‌سه‌ر ڕاپەڕین، وەک وێستگەیەكی گرنگی مێژوویی لە كوردستان، و هەنگاوێکی مەزن بوو بۆ بونیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی کە خۆی لە پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێم بینیەوە، و سیستەمێکی سیاسی حوکمڕانی دیموكراسی لێکەوتەوە، كە لە مێژووی نوێی گەلەکەماندا، بووە خاڵی وەرچەرخانی سیاسی حوکمڕانی کوردی، هاوکات بناغەیەکی دامەزراوەیی سیاسی و ئابوری بونیاتنرا بۆ قەوارەیەكی سەربەخۆی نیشتیمانی، تیایدا خواست و ویستی جەماوەر و لە چوارچێوەیەكی دەستووری و یاساییدا جێبەجێکرا.

لە لایەكی ترەوە، و سەبارەت بە بابەتی تەوەری دووەمی وۆركشۆپەكە، بەڕێز (م.كاروخ خۆشناو) ڕۆشنایی خستە سەر پرسی ڕاپەڕین و پرنسیپەكانی ئینتیمای نیشتیمانی لە كوردستان، بەڕێزیان بە شێوەیەكی گشتی تیشكی خستە سەر مانای ئینتیما وەك زاراوەیەکی فرەڕەهەند، و وەك چەمكێكی كۆمەڵایەتی، كە خۆی لە چەند فاکتەرێکی سەرەکی دەگرێتەوە وەك وەرگرتنی ئامادەباشی هاوڵاتی بۆ قوربانیدان لە پێناو بەها پیرۆزەكانی نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی كۆمەڵگا، كە ئەویش جەوهەری ناسنامەی نیشتیمانییە، و ئەرکێکی ئەرێنی هەیە لە بەرجەستە كردنی ژیانێکی ئاسودە کە تیایدا سوود لە بەها و مێژوو، هێما هاوبەشەکان، کەلتوور، زمان، وەردەگیرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وۆرك شۆپەكەدا، له‌ لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بوو پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به‌ بابەتی وۆركشۆپەكە ئاراسته‌ی پیشكەشكاران كراو، به‌ڕێزیان به‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانی داینه‌وه‌. له‌ كۆتایی وۆرك شۆپەكەدا، له‌ لایه‌ن (د.بنار فەرید – یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی)، و (د.سامان شاڵی) بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و لۆگۆی زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی پێشكه‌ش به‌ بەڕێزان كرا، و هەروەها هەردوو پێشكەشكاری بەڕێز ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و كۆلێژ و به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد بۆ ڕێكخستنی ئه‌م چالاكیە زانستییە، و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بووی وۆركشۆپەكە كرا.

The Department of Diplomacy and International Relations organized a scientific workshop to celebrate the anniversary of the Kurdish uprising in 1991

Department of Diplomacy and International Relations at the College of Law and International Relations at the Lebanese French University, on (Wednesday), (6-3-2024) at (1) pm, in the seminar hall of the university held a scientific workshop under the title of ((Uprising: Political Transition and National belongs). the presenters were Asst. Prof. Omar Nuradini, Vice-President of Student Affairs, and Mr. Karokh Khoshnaw, Head of the Office of Culture, Media and Social Affairs of the Kurdistan Regional Government.

The workshop was attended by Dr. Banar Farid, Vice President of Scientific Affairs, Deans of the College of Management and Economics, College of Education and Language, as well as several political and academic figures, teachers, and students.

The workshop was started by Mr. Ahmad Babkar, (lecturer at the Department of Diplomacy and International Relations), and then Mr. (Asst. Prof. Omar Nuradini) provided brief information about the uprising, as an important historical stage in Kurdistan, and a step It was great for building a new experience of governance that included the parliament and the Kurdistan Regional Government, and led to a democratic political system of governance, which in the new history of our people, became a political turning point and the will of the people and was implemented within a constitutional and legal framework.

On the other hand, regarding the second part of the workshop, Mr. Karokh Khoshnaw highlighted the issue of the uprising and the principles of national belongs in Kurdistan. It includes several main factors such as receiving the willingness of citizens to sacrifice for the sacred national values of society, which is the essence of national identity, and has a positive role in embodying a comfortable life that benefits from common values and history, is received.

In another part of the workshop, questions related to the topic of the workshop were asked by the teachers and students present. At the end of the workshop, Dr. Banar Farid, Vice President of Scientific Affairs, and Dr. Samaan Shali presented certificates of appreciation and the logo of the French Lebanese University to the participants and the College and the Department of Diplomacy and International Relations for organizing this scientific activity and thanked the teachers and students who attended the workshop.