بەشی یاسا گەشتێکی زانستی ئەنجام دا

لە رۆژی دووشەمە رێکەوتى١٩\٢\٢٠٢٤، بەشی یاسا گەشتێکی زانستی ئەنجام دا  بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  حکومەتی هەریمی کۆردستان بە بەشداربوونی قوتابیانی بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەولەتیەکان، بە سەرپەرشتی بەرێز(د. محمد علی میران) مامۆستا لە بەشی یاسا،  هەرلەمیانەی گەشتەکە، قوتابیان پێشوازیان لێکرا لەلایەن بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەرێوەبەرایەتی هێمای بازرگانی و بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیایەکان لقی هەولێر، ئامانج لەم گەشتە زانستیە ئاشناکردنی قوتابیان بە کاروبارەکانی ئەم فەرمانگانە و شێواز و رێکارەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا و هێمای بازرگانیەکان بۆ قوتابیان ئاماژەی پێکرا