نۆرینگەی یاسایی و ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودیری مافی مروڤ یاداشتی لێکتێگەشتنیان واژۆکرد

رۆژی چوارشەمە ریکەوتی ٢١-٢-٢٠٢٤ نۆرینگەی یاسایی لە كۆلیژی یاسا و پەیوەندییە
نێودەولەتییەكان بەئامادەبوونی بەریز(د.بنار فەرید ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی
و بەریز (پ.ی.د.رۆژان دزیی) راگری کۆلیژی یاسا وپەیوەندییە نێودەولەتیەكان، وبەریز (وشیار مالۆ )
سەرۆکی ریکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافی مرۆڤ و بەریزان سەرۆکی بەشە زانستیەکان وستافی
ئەکادیمی لە کۆلیژی یاسا وپەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، ڕێوەرەسمەكە سەرەتا لە لایەن بەرێز سەروكی بەشی یاسا مامۆستا (شوان دلاوەر) دەستی پێكرد و تیشكی خستە سەر گرنكی ئەو یاداشتنامە و ڕۆڵی لە دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان کۆلیژ و رێکخراو
بۆ ئەم مەبەستە یاداشتی لێکتێگێشتن لە نیوان نۆرینگەی یاسایی کۆلیژی یاسا وپەیوەندیە نێودەوڵەتییەكان
بە سەرپەرشتی بەریز ( د.محي الدين حسن ) لە گەڵ ڕیكخراوی کوردستان بۆ چاودیری مافی مرۆڤ بە
سەرپەرشتی بە ریز ( وشیار مالۆ) واژوو کرا، ئامانج لەم یاداشتە زیاتر پەرەدانە بە پرۆسەی ئەکادیمی
وزانستی وڕیکخستنی پەیوەندیە لە نێوان کۆلیژی یاسا وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وهەماهەنگی
زانستی بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە بواری ڕاهینان وخول وبڵاوکردنەوەی رۆشنبیری یاسایی
ئەوەی شایەنی باسە ئەم ڕێکخراوە لە ١٩٨٩ لە ولایەتی ڤەرجینیا لە ئەمریكا دامەزراوە ولە ئیستادا لە
هەرێمی کوردستان وعیراقی فیدرال بەرنامە وجالاکی یاسایی ومرۆیی ئەنجام دەدات.