دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆمان بۆ هەردوو سیستەمی کۆرسات و ساڵانە دیاری کرا

قوتابیانی ئازیز
مامۆستایانی بەڕێز
ساڵی نوێی خویندنی ( ٢٠٢٢-٢٠٢٣ )تان پیرۆز

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، بڕیاردرا بە دیاریکردنی ڕۆژی (پێنج شەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٩/١) بە دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)بۆ ستافی ئەکادیمی وە هەروەها رۆژی (یەک شەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٩/١١) بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆمان بۆ هەردوو سیستەمی کۆرسات و ساڵانە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گشت قوتابیانی زانکۆمان دەکەین و داواکارین پابەندی دەوامی ئاسایی بن و لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادە بن

ھیوای ساڵێکی پڕ زانست و سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان دەخوازین

سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ٢٠٢٢/٨/٢٧