راگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری (د.نەبەز نوزاد) لە پانێڵیکی کۆنفرانسی بۆلۆنیا پرۆسێس بەشدار بوو بە نوێنەرایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

لە پانێڵەکەدا ناوبراو تیشکی خستەسەر بە سەنتەرکردنی قوتابی و گرینگیدانی زیاتر بە قوتابیان تاوەکو تاکێکی چالاک
و کارامە بەرهەمبێت وە پێداویستییەکانی قوتابی ڕەچاو بکرێت تاوەکو بەشیوەی کرداری ئەوەی کە لە هۆڵەکانی
خوێندن فێری دەبێت لە بازاری کاردا پەیڕەوی بکات وە چێژ لە پرۆسەی فێربوون وەربگرێت، هەروەها لە بەشێکی تری پانێڵەکەیدا
تیشکی خستەسەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە لە پرۆسەی فێرخواز سەنتەری و بۆڵۆنیا دا ڕوبەڕووی زانکۆکان دەبێتەوە
وە پێشنیاری تایبەتی لەم بوارە خستەڕوو، لەم چوارچێوەیەشدا خولی پێداگۆجی تایبەت بە پێگەیاندن و مەشق و
راهێنانی مامۆستایانی زانکۆ وەکوو هەنگاوێکی گرینگ بۆ جێبەجی کردنی بۆلۆنیا پرۆسێس پێشنیارکرا
شایەنی باسە زانکۆی
لوبنانی فەڕەنسی خاوەنی سەنتەری پێداگۆجی یە ئەمەش دەتوانێ هاوکاربێت لە سەرخستنی پرۆسەکەدا