کۆلێژی یاساو پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان(بەشی کۆمەڵناسی)
هەستا بە ئەنجامدانی چالاکی Alumni
لە رێکەوتی (۱٠،۲،۲٠۲۲) لە رۆژی (پێنجشەمە)، لەلایەن قوتابی پێشوی بەشەکەمان خاتوو (بنار قەرەنی)
ناوەرۆکی بابەتەکە ئەوە بوو کە خوێندن چ کاریگەریەکی بەهێزی لەسەر سەرکەوتنەکانی هەبووە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە شکست هەرگیز رێگر نەبووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی بە پێچەوانەوە بەهێزتری کردووە، وتی من تەمەنم ۱٦ سال بوو کە ژیانی هاوسەرگیریم پێکهێنا دوای ئەوەی کە بۆم دەرکەوت کە ناتوانم لەگەل هاوسەرەکەم بگونجێم داوای جیابونەوەم کرد، دواتر پەرەم بە خوێننەکەم دا تا چومە بەشی کۆمەڵناسی ، کۆمەڵناسی ئەو زانستە بوو کە وای لێ کردم بیرکردنەوەم بۆ خۆم و تاک و کۆمەڵگە بگۆرێت هاندەرێکی گەورە بوو لە ژیانم وای لێ کردم کە هەرگیز کۆڵنەدەم و خۆم بە کەم نەبینم یامەتیدەرێکی بەهێزم بوو لە کاتێکدا هیچ کەس دەستی نەگرتم و بە هێز و ئیرادەی خۆم گەشتمە ئامانجەکەم و هەر بەردەوامیش دەبم ، ئێستا دایکی کچ و کورێکم و بەرێوبەری چاکسازی ئافرەتان و نەجەوانانم، پەیامی من بۆ ئافرەتان ئەوەیە (هەرگیز مەوەستن لە خوێندن جوانی و باڵا بەزی بۆ ئافرەت گرنگ نیە ئەوەی گرنگە علم و مەعریفەتەکەیەتی)
بەراستی هاندەرێکی زۆر باش بوو بۆ ئێمەی کۆمەڵناس هێز و ئیرادەیەکی زۆری پێداین ، مەرج نیە هەمیشە ئافرەتێکی بە هێز پیاوێکی لە پشت بێت ئافرەت کە بیەوەێت زۆر لە پیاو بەهێزتر دەبێت لە پیاو بێ ئەوەی هیچ کەس دەستی بگرێت و سەردەکەوێت
College of Law and International Relations (Department of Sociology) held an Alumni activity
On Thursday, 10,2022, by our former student, Ms. Banar Qarani,
The content of the topic was what a strong impact education had on its successes, stressing that failure had never prevented it from achieving its goal on the contrary. She said, “I was 16 years old when I got married.” When I realized that I couldn’t fit with my husband, I asked for a divorce, and then I developed myself until I went to the sociology department, the department made me think for myself as an individual. And changing society, it was a great motivator in my life that made me never give up and not see myself as a strong helper when no one touched me and reached my goal with my strength and will and I will continue to achieve my goals. my message to women is that “never stop studying, beauty and highness is not important for women, what matters is their knowledge and molarity “. Indeed, she was a very good motivator for us sociologists who gave us a lot of strength and will. It is not necessary that a strong woman is always a man behind her, and a woman who wants to be stronger than a man without anyone taking over and succeeding.