info@lfu.edu.krd 0750 441 2721
info@lfu.edu.krd 0750 441 2721

قوتابیانی بەشی یاسا گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان

لە درێژەی گرنگیدانی بەشی یاسای زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بە لایەنی پراکتیکی بابەتەکان و ئاشناکردنی قوتابیان بە دامەزراوە دادوەرییەکان، لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣٠-١١-٢٠٢٥ قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسا بە سەرپەرشتی (م. احمد بابکر) گەشتێکی زانستیان بۆ ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
بە سوپاسەوە لەلایەن ئەنجومەنی شووراوە بەرنامەیەکی شیاو پێشکەش بە قوتابیان کرا.

سەرەتا لەلایەن (د. زاهیر مجید) راوێژکار لە ئەنجومەنی شوورا سیمینارێکی زانستی پێشکەشکرا سەبارەت بە یاسای ئەنجومەنی شوورا هەروەها بەرێزیان پێویستی و گرنگی بوونی ئەم یاسایەی بۆ قوتابیان خستەڕوو.
دواتر تیشکی خستە سەر ئەرک، تایبەتمەندییەکان و چۆنیەتی کار کردنی ئەم ئەنجومەنە. لەلایەن قوتابیانیشەوە پرسیار و سەرنجەکان خرانەڕوو و گفتوگۆیەکی یاسایی و زانستی بەرێوەچوو.
هەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا قوتابیان ئامادەبوون لە بەرێوەچوونی دانیشتنی دادبینی کارگێری.

پاشان لەلایەن بەڕێز دادوەر (د. سەردار یاسین) سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان پێشوازی لە قوتابیان کرا و لەلایەن خۆیەوە د. سەردار بەخێرهاتنی قوتابیانی کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی گەشتی زانستی و لایەنی پراکتیکی کاری یاسایی. هەروەها بەڕێزیان پاڵپشتی و هاوکاری خۆی بۆ هەماهەنگی زیاتر و کاری پێکەوەیی نێوان قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و ئەنجومەنی شوورا دووپاتکردەوە.