به ئاماده‌بوونی بەڕێز (پ.د. عبدالقادر نه‌قشبه‌ندی) سەرۆكی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی، و بەڕێز (د.بنار فەرید) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و به‌ڕێز (پ.ی.یونس طلعت ده‌باغ) سه‌رۆك به‌شی یاسا و بەشێك لە مامۆستایانی به‌شی یاسا، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا ڕێزلێنانی قوتابییە یه‌كه‌مەكانی قۆناغه‌كانی خوێندنی بەش سازدرا.
مه‌به‌ست له‌م ڕێزلێنانه هاندانی قوتابیانه و پشتگیری كردنیانە بۆ ئەوەی بایەخ و گرنگی زیاتر بدەنە بواری خوێندن و زانست لە بەشە زانستییەكانیان. له كۆتایدا له لایه‌ن به‌ڕێز سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانه‌وه، قوتابییە یەكەمەكان خەڵات كران و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان پێ به‌خشرا















