info@lfu.edu.krd 0750 441 2721
info@lfu.edu.krd 0750 441 2721

قوتابیانی بەشی یاسا لە كۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، سەردانێكی زانستیان بۆ پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی ٢٨\١١\٢٠٢١ قوتابیانی بەشی یاسا لە کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە ژێر سەرپەرشتی بەرێز سەرۆکی بەشی یاسا (م. شوان دلاوەر) و بەرێوەبەری پێداگوجی زانکۆ (م. شیراز ابراهیم)، سەردانێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ پەرلەمانی کوردستان. لەم گەشتەدا قوتابیان دانشتنێکی پر سوودیان ئەنجامدا لەگەڵ بەرێز (د. هێمن هەورامی) جێگری سەرۆکی پەرلەمان، کە گفتوگۆ کرا لەسەر کارەکانی پەرلەمان و پرۆسەی یاسادانان و چاودێری. دواتر قوتابیان دیدارێکیان سازکرد لەگەڵ بەرێز (ئەردەلان محمد) سەرۆکی دیوانی پەرلەمان کە گفتوگۆ کرا لەسەر کارەکانی پەرلەمان لەماوەی چوار ساڵی پێکهێنانیدا. لەم سەردانەدا قوتابیان چاویان کەوت بە راوێژکارانی بەرێز (د.زانا جلال) و (د. بریار شێرکۆ). لە کۆتاییدا، قوتابیان سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەیان کرد، هەروەها لە لایەن خۆشیانەوە، بەرێزان جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دیوانی پەرلەمان هیوا سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.