بەشداری کردنی قوتابیانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە چالاکی ئەنوستیتیوتی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان

قوتابیانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (۲٤ـی نیسانی ۲٠۲٤) بەشدارییان لە سیمینارێکی زانستی کرد بە ناونیشانی (سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بیست ساڵی ڕابردوودا) کە لەلایەن ئەنوستیتیوتی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان ڕێکخرابوو.
سیمینارەکە بەشێوەیەکی زانستی و بابەتی لە لایەن سێ کەسایەتی و پسپۆری دیاری بواری ئابووری پێشکەشکرا کە بریتی بوون لە بەڕێزان: د. فازل نەبی، د. گۆڤەند شێروانی و شەهریار شێخلەر.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر نەوتی هەرێمی کوردستان لە بیست ساڵی ڕابردوو هەروەها چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە لە ئێستا و ئایندەدا.