Department of Diplomacy and International Relations held a national Workshop

The Department of Diplomacy and International Relations at the College of Law and International Relations organized a workshop to discuss students’ graduation projects. As part of the department’s efforts to develop the scientific and academic level of students, a scientific workshop entitled “The Role of Graduation Projects in Strengthening Students’ Skills” was held on Tuesday, April 18th at 12:30 pm in the seminar hall of the Lebanese French University.

During the workshop, expert teachers formed a special committee for each graduation project and discussed the students’ projects. The students presented their projects to the committees, and the teachers asked scientific and academic questions about the content. The students then answered the questions of the committee members.

The workshop aimed to create an academic environment for students to showcase their skills, abilities, and scientific efforts as part of the department’s scientific activities.

بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە كۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وۆرکشۆپى تاوتوێكردنی پرۆژەكانی دەرچوونى قوتابیانى ئەنجامدا

له‌ پێناو په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی قوتابیان وه‌ك به‌شێك له‌ چالاكییه‌ زانستییه‌كان، به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی لە ڕۆژى سێشەممە، ڕێکەوتى (۲٠۲۳/٤/۱۸) کاتژمێر (١٢:۳٠)ـى دوای نیوەڕۆ وۆركشۆپێكی زانستی له‌ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی پرۆژەی دەرچوون لە بەهێز كردنی كارامەیی قوتابیان)، ‌له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ بەڕێوە چوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا، پڕۆژەكانی دەرچوونى قوتابیان تاوتوێ کرا کە بۆ هەر پرۆژەیەکى دەرچوون لێژنەیەکى تایبەت لە مامۆستایانى پسپۆر پێکهێنرابوو. ‌پرۆژەكان له‌ لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ لێژنه‌ تایبه‌ته‌كان كرا و پاشان مامۆستایان پرسیاری زانستی و ئه‌كادیمی ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی برۆژەكان ئاراسته‌ی قوتابیان كرد و له‌ لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی لێژنه‌ درایه‌وه.
شایانی ئاماژه‌ پێكردنه،‌ ئامانج لەم وۆرکشۆپەدا دروستکردنى ژینگەیەکى ئەکادیمی بوو بۆ ئەوەی لە چوارچێوەى چالاکی زانستیدا قوتابیان كارامەیی و توانا و هەوڵە زانستییەکانى خۆیان بخەنەڕوو.