ڕیوڕەسمی ڕێزلێنانی قوتابیە یەکەمەکانی بەشی کۆمەڵناسی

 بەشی کۆمەڵناسی لە کۆلێژی یاساو پەیوەندەیە نێودەوڵەتیەکان لە ڕێکەوتی (٧-٣-٢٠٢٣) کاتژمێر (١٠:٣٠) لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی  هەستان بە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی قوتابیە یەکەمەکانی بەشەکەیان. لە ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەشکردنی ڕێزلێنان بە سێ قوتابیە یەکەمەکەی بەشەکەیان کرد بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢بە ئامادەبوونی بەڕێز د.عمر نورالدینی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان، و  بەڕئز د.ڕۆژان دزەیی ڕاگری کۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، و مامۆستا و قوتابیانی بەشی کۆمەڵناسی. هەروەها ژمارەیەک لە خزمانی قوتابییەکان لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادەبوون. مامۆستایان و قوتابیان دەرفەتیان پێدرا بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەبارەی هەست و ئەزموونییان لە بەشی ئاماژەپێکراودا. وەک ڕێزێک لەپای ماندوبوونیان، قوتابیان چەپکە گوڵی ڕێزیان پێشکەش کرد بە سەرۆکی بەش و مامۆستاکانیان.