The department of Diplomacy and International relations ended a training course

The closing ceremony of the staff training course took place at the Lebanese French University under the supervision of the university’s presidency on Sunday, February 19th, 2023. The ceremony was held in the university’s seminar hall and marked the end of the training course for university employees. Assisting at the ceremony were Prof. Dr. Amin Saleh Kakshar, the President of the Lebanese French University, Dr. Benar Farid, Vice President for Scientific Affairs, and several college deans.

The ceremony began with a moment of silence in honor of the martyrs of Kurdistan. Following this, the President of the Lebanese French University delivered a speech in which he emphasized the importance of such training courses. He also expressed his gratitude to the course supervisors and organizers, the Department of Diplomacy and International Relations, and the University Administration. Later in the ceremony, Prof. Amin Saleh Kakshar, Dr. Benar Farid, and the deans presented certificates of appreciation to the trainers and presenters of the course, including Dr. Saman Sorani, Prof. Fazil Jaf, Prof. Nabaz Nawzad, and Prof. Sardar Qadir. The participants then thanked the Lebanese French University’s Presidency for organizing the course.

It is worth noting that the course, entitled “Work Ethics Skills,” lasted for six days and was delivered by several experts and professionals to the university employees.

ڕێوڕەسمی ڕۆژی كۆتایی خولی ڕاهێنانی فەرمانبەران لە زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی بەڕێوەچوو

لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆكایەتی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی، لە ڕۆژی یەكشەممە، ڕێكەوتی (19/2/2023)، لە هۆڵی سیمیناری زانكۆ و لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا خولی ڕاهێنانی فەرمانبەرانی زانكۆ كۆتایی پێهات، ڕێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی هەر یەكە لە به‌ڕێزان (پ.ی.د.ئەمین صالح كەكشار- سەرۆكی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی) و (د.بنار فرید – یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی)و ڕاگرە بەڕێزەكان بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەكە به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دواتر به‌ڕێز سەرۆكی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی لە دەستپێكی ڕێوڕەسمەكەدا وتەیەکی پێشکەشکردوو ئاماژەی بەگرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانەدا، لەبەرئەوەی پەرەپێدانی كارامەیی و بەهێزكردنی ئاستی تواناكانی فەرمانبەران لە ڕووی كارگێرییەوە، گرنگی و بایەخی خۆیی هەیە، هەروەها بەڕێزیان سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی سەرپەرشتیاران وڕێكخەرانی خولەكەی كرد، لە بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی كارگێری زانكۆ.

له‌ بەشێكی دیكەی ڕێوڕەسمەكەدا ، له‌ لایه‌ن به‌رێزان (پ.ی.د. ئەمین صالح كەكشار- سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی) و (د. بنار فرید- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی) و ڕاگرە بەڕێزەكان، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێزان (د.سامان سۆرانی) و (پ.ی.د. فاضل جاف) و (پ.ی.د. نەبەز نەوزاد) و (پ.د. سەردار قادر) وه‌كو ڕاهێنەران و پێشكەشكارانی خول كرا، هەروەها بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن به‌ فەرمانبەرانی به‌شداربووی خول درا، دواتر له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی كرا بۆ ڕێكخستنی ئه‌م خولە.

جێگەی ئاماژە پێدانە خولەكە شەش ڕۆژی خایاند و لە ژێر ناونیشانی (كارامەیی ئەتەكێتی كاركردن) بەڕێوەچوو، کە لەلایەن چەند پسپۆر و شارەزایەك راهێنانیان بە فەرمانبەرانی زانكۆ كرد.