Department of Diplomacy & International Relations held an Alumni Activity

In the continuation of the and activities of the Department of Diplomacy & International Relations, in the College of Law and International Relations, at the French Lebanese University, on Thursday, 24 / 11 / 2022, the graduation activity of the Department of Diplomacy and International Relations (Alumina) was held for (Shalaw Miqdad) in the Pedagogical Hall of the University.
It is worth mentioning that the student graduated from the first round of graduates of the Department of Diplomacy and International Relations, for the academic year (2017-2018), and he was among top three students at the university level, and first place at the College of Law and International Relations.
The purpose of this activity is to transfer the rich and successful experience of students during their studies at the university and after graduation from this vibrant field of science and share it with the students of the Department of Diplomacy and International Relations.
The event was held under the title (The importance of will and determination to achieve goals), and he spoke about the strong relationship between will and success that a person with strong will, creates opportunities for success. Afterwards, questions and comments were asked on the topic, and at the end of the activity, thanks were given to (Shalaw Miqdad).

بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان چالاكی ئەلومینای ئەنجامدا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی 24 / 11 / 2022، چالاکی دەرچووانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (ئەلومینای) ئەنجامدرا، بۆ قوتابی دەرچوو ( شاڵاو مقداد عزیز ) لە هۆڵی پێداگۆجی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی. شایەنی باسە قوتابی ناوبراو دەرچووی خولی یەكەمی دەرچووانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بووە، بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018)، و بە پلەی سێیەمی سەر ئاستی زانكۆ دەرچووە، و پلەی یەكەمی سەر ئاستی كۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەدەستی هێناوە. مەبەست لەم چالاکییە گواستنەوەی ئەزموونی دەوڵەمەند و سەرکەوتووی قوتابیە لە ماوەی فێربوونی دا لە زانكۆ و دوای دەرچوونی لەم بوارە زێندووییەی زانست و باسكردنی بۆ قوتابیانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

چالاكییەكە لە ژێر ناونیشانی (گرنگی ئیرادە و سووربوون لە گەیشتن بە ئامانجەکان) بەڕێوەچوو، و بەڕێزیان باس لە پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان ئیرادە و سەركەوتندا كرد كە چۆن کەسێک خاوەن ئیرادەی بەهێز بێت، دەرفەت بۆ سەرکەوتن دەخوڵقێنێت. دواتر پرسیار و تێبینی لەسەر بابەتەکە کرا ، و لە کۆتایی چالاکییەکەدا سوپاس و پێزانین پێشکەش بە قوتابی دەرچوو ( شاڵاو مقداد ) کرا.