بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هەژاری، زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، کۆلێژی پەروەردەو زمان، بەشی زمانی کوردی، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، بەشی کارگێڕی تەندروستی، هەڵسا بەئەنجامدانی وۆڕکشۆپێک بەناو نیشانی( ڕوژی جیهانی بۆ نەهێشتنی هەژاری) بۆ بەڕێزان:(بیلال سەعید، بەڕێوەبەری ئەنستیۆتی ئابووری بەژمارەو (د.نەبەز نەوزاد) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە (زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی) ئەم وۆڕکشۆپە لەلایەن م.موحەممەد قۆڵمارفی مامۆستا لەزانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بەڕێوە چوو، شایەنی باسە هەریەک لەمیوانانی سەرەکی ئەم وۆڕکشۆپە، ئاماژەیان بەچەند خاڵێکی گرنگ کرد، سەبارەت بەکەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لەوڵاتدا، لەهەمانکاتیشدا تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی زانکۆکان بۆ دانانی بەرنامەو پلانی ستراتیجی لەڕێگای توێژینەوەی زانستی و سمینارو وۆڕکشۆپی ناو خۆیی و دەرەکی، بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لەبڵاو بوونەوەی زیاتری هەژاری لەکۆمەڵگەدا، لەکۆتایدا ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنجەکانیان وۆڕکشۆپەکەیان دەوڵمەنترکرد