Referring to the college decree ED&L 142 on 21/2/2022
ززانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، کۆلێژی پەروەردەو زمان، بەشی زمانی کوردی، بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک هەڵسا بەئەنجامدانی دیدارێکی ئەدەبی بەمیوانداری شاعیری بەناوبانگ (تەڵعەت تاهیر). سەرەتا لە لایەن ڕێکخەری دیدارەکە (م. محمد قۆڵمارفی) وتارێکی لەسەرزمانی دایک و گرنگی زمان و پێگەی زمان لەنێو زمانەکانی جیهاندا پێشکەشکرد، دواتر چەند هۆنراویەک لە لایەن شاعیر ناودار (تەلعەت تاھیر) پێشکەش کرا و لەکۆتایشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان و لۆگۆی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی لەلایەن ھەر یەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. ئەمین صالح) سەرۆکی زانکۆ و (پ.ی.د.عمر نورەدینی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و کارگێری بەخشرایە شاعیری ناوبراو. نزیکەی ٣٠٠ کەس بەشداربوو لە کۆڕەکەدا
Kurdish Language Department in College of Education and Languages organized a literary seminar for the famous poet Talat Tahir to celebrate the International Mother Language Day. At the beginning, a speech was delivered by the organizer of the seminar (Mohammed Qolmarfi) on mother tongue and its importance in the world. Next some poems were recited by the famous poet. At the end Assistant Pro. Dr. Amin Salih, university president and Assistant Pro. Dr. Omar Nuraddini, vice president, gave appreciation letter and the university’s logo to the poet. Around 300 people participated in the event.