The Positive and Negative Powers of Language

On Tuesday, February 15, 2022, Kurdish Language Department in College of Education and Languages organized a national workshop titled (The positive and negative powers of language) for Prof. Dr. Abdulwahid Msheer Dzayee, and assis. lecturer Xabat Hadi. In the first session, assis. lecturer Xabat Hadi started the workshop and briefly highlighted the works of Dr. Abdulwahid Msheer Dzayee as well as the research and books that he contributed to the Kurdish language. In the second session, Dr. Abdulwahid Msheer Dzayee in details explained the positive and negative powers of language and answered the attendees’ questions. In the end, the dean of the college of Education and Languages, Dr. Jawad Hamad Ameen, rewarded him with an appreciation letter from the university.

Workshop Outcome

1. introducing the attendees to the positive and negative powers of language which is an important point and it affects the psychology of individuals directly.

2. language has a great role in spreading out the positive and negative powers. As such, it was confirmed to use the language to give away positive power and to avoid giving negative powers.

Presenter/s Information

1. Prof. Dr. Abdulwahid Msheer Dzayee, professor in Kurdish Language Department at college of languages, University of Salahaddin.

2. Assis. lecturer Xabat Hadi, Head of Kurdish Language Department, Lebanese French University

Reference: (Official Decree no. ED&L 115 on 12 January 2022)

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 2022/2/15، بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردە و زمان لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ لە هۆڵی سیمینار وۆرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی (وزەی ئەرێنی و نەرێنی زمان) بۆ بەڕێز (پ.د عبدالواحد مشیر دزەیی)، پڕۆفیسۆر لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەددین ڕێکخست، وۆرکشۆپەکە لە لایەن (م.خەبات هادی جمیل) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی دەستی پێکرد کە بەکورتی تیشکی خستە سەر کارو بەرهەمەکانی دکتۆر عبدالواحد و ئه‌و توێژینه‌وه‌ و كتێبانه‌ی كه‌ له‌ بواری زمان پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی كردووه‌، پاشان دکتۆر عبدالواحد بە تێڕوتەسەلی شیکردنەوەی بۆ وزه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنی زمان  کرد و وەڵامی  پێشنیار و پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە، لە کۆتایشدا لە لایەن راگری کۆلێژی پەروەردە و زمان بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشكەش بە بەڕێزیان كرا.                                                                                                        

ده‌رئه‌نجام

1- ئاشنابوونی ئاماده‌بووان به‌ وزه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنی زمان كه‌ بابه‌تێكی گرنگه‌ و له‌ زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان رۆلی گه‌وره‌ ده‌بینێت و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌ ده‌روونی تاكه‌كانه‌وه‌ هه‌یه.

2- زمان رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەخشینی وزەی ئەرێنی و نەرێنی، به‌و هۆیه‌وه‌ جەختکرایەوە لەسەر بەکارهێنانی زمان بۆ بەخشینی وزەی ئەرێنی و دورکەوتنەوە لە وزەی نەرێنی.                              

پێشكه‌شكاران:

1-پ.د عبدالواحد مشیر دزه‌یی مامۆستا له‌ بەشی زمانی كوردی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین.

2-م.خه‌بات هادی جمیل سه‌رۆكی به‌شی زمانی كوردی له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی.‌