Lebanese French University organized the induction day for freshmen, celebrated the Valentine’s Day, and invited (Shabaz Uzeri) to have recitation session of poem

Referring to the college decree ED&L 127 on 10/2/2022

ئەمڕۆ ڕۆژی (دوو شەممە)، ڕیکەوتی (١٤ی٢ی٢٠٢٢) بە ئامادەبوونی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگری گشت کۆلێژەکان و سەرۆک بەشەکان و بەشێک لە مامۆستایان و میوانان مەڕاسیمی ئاھەنگی یەکتر ناسینی قوتابیان و خوێندکاران قۆناغی یەکەم و و ڕۆژی خۆشەویستی ئەنجام درا، سەرەتای مەراسیمەکە بە وتاری لێژنەی چالاکیەکانی زانکۆ دەستی پێکرد وە پاشان وتارێک لە لایەن سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د ئەمین صالح) پێشکەش کرا، کە زیاتر ھانی قوتابیانی دا جگە لە خوێندنی زانکۆ بایەخی تەواو بە بەھرە جیاوازەکان بدەن و جەختیشی کردەوە کە ئێمە وەک سەرۆکایەتی تەواو ھاوکاری قوتابیان دەبین. وە پاشان لە لایەن نوێنەری قوتابیانەوە وتارێکی تایبەت بە قوتابیان پێشکەش کرا. دواتر مەڕاسیمەکە ڕازاوەتر کرا بە پێشکەش کردنی چەند ھۆنراوەیەکی پڕ لە چێژی شاعیری لاو (شاباز عوزێری). کۆڕە شیعرییەکە لەلایەن بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردە و زمان ڕێکخرا بوو  وە پاشان لە لایەن دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆ، ھەر یەک لە پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستی چەند بەھرەمەندێک و پێشانگای کتێب کرایەوە. وە لە کۆتایی دا بروانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند بەھرەمەندێک کە ڕۆڵێکی زۆر باشیان ھەبوو لە کار و چالاکیەکانی مەڕاسیمەک