به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی رۆژی سێشەم رێكه‌وتی (١٦-١١-٢٠٢١) لە درێژەی کار‌و چالاکیە زانستییەکاندا، دوو چالاکی بۆ قوتابیانی بەش یاسا ئەنجامدران.
چالاکی یەکەم :بریتی بوو لە پێشانگای کتێب کە تێیدا بەرێزان (پ.ی.د.ئەمین صالح محمد – سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی) و (پ.ی.د.عمر نورەدینی- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان) و (پ.ی.د.رۆژان دزەیی- راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌كان) و مامۆستایانی کۆلێژ و بەشێک لە قوتابیەکانی بەشی یاسا کتێبی زانستی و یاساییان بەخشی بە بەشی یاسا.
چالاکی دووەم :بریتی بوولە چالاکیێکی هونەری و پێشانگای وێنە. ئەم چالاکیە هونەریە لە لایەن هەردوو قوتابی (خەندە عزالدین محمد) قوتابی لە قۆناغی پێنجەمی یاسا و (مەزهەر کەریم علی) قوتابی لە قوناغی چوارەمی بەشی یاسا پێشکەشکرا به ئاماده‌بوونی هەر یەک لە بەرێزان (پ.ی.د.ئەمین صالح محمد – سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی) و (پ.ی.د.عمر نورەدینی- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان) و (پ.ی.د.رۆژان دزەیی- راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌كان) و ژماره‌یه‌كی بەرچاو له مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا کۆمەڵێک وێنەی هونەری کە لە لایەن قوتابیانی بەشی یاساوە کێشرابوون، خرانە بەر دیدی ئامادەبووان. لە کۆتایی چالاکیەکەدا، بەرێزان (پ.ی.د. ئەمین صالح محمد – سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی) و (پ.ی.د.عمر نورەدینی – یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان) سوپاسی بەشی یاسایان کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکیە گرنگە بۆ قوتابیان.