كار و چالاكییەكانی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی

بەسەرپەرشتی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێری كرد. لەرێی چەند مامۆستایەكی زانكۆكەمان هەندێك كەلوپەل و پێداویستی بەخشرا بە خانەكە و لە رێگای بەرێوەبەری خانە (خاتوو دڵخواز) پێشوازی كران و سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاڕاستەی زانكۆكەمان كرد و هیوای سەركەوتن بۆ هەردوولا خوازرا.