یاداشتی لێکتێگەیشتن واژوو دەکرێت

لە روانگەی گرینگی پەیوەندی زانستی بۆ دامەزراوەی زانستی زانکۆى لوبنانی فەرنسی بۆ بەردەوامى کار و پڕۆژە و فراوانکردنی پەیوەندیە زانستیەکان لەسەر ئاستی نێودەولەتی وە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی زانکۆ ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتى (3/8/2021) بەرێز د رامیار رزگار راگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری ” بە نوێنەرایەتی بەرێز پرۆفیسۆر د.محمد صدیق سەرۆکی زانکۆ بەشداری کۆبونەوەی ئامادەکاری یاداشتی لێکتێگەیشتن (MEMORANDUM OF UNDERSTANDING) لە گەل سەرۆکی زانکۆی زعيم الازهري لە شاری استنبول لە ولاتی تورکیا کرد کە لەماوەیەکی نزیک بە ئامادە بونی هەردوو سەرۆک زانکۆکان یاداشتەکە واژوو دەکرێت.