ئاماژە بە بەیانی ژمارە (١٢) ساڵی ٢٠٢١ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان نەنجومەنی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە کۆبوونەوەی خۆی دا لە روژی چوارشەممە (٣١/٣/٢٠٢١) سەبارەت بە پڕۆسەی خویندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا
یەکەم:تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٤/٤/٢٠٢١) دەست پێدەکات و لە ماوی دوو هەفتەدا تەواو دەبن و ڕەچاوی تەواوی ڕێو شوێنە تەندروستیەکان دەکرێت.
دووەم: دوای تەواوکردنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەو بەشانەی خوێندن بەشێوەی کۆرساتە خوێندن بە شیوەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێت.
سێیەم:بۆ ئەو بەشانەی خوێندن تیایدا بەشێوەی ساڵانەیە ئەوا لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٤/٤/٢٠٢١) خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبیت.
چوارەم:بۆنەو ئاهەنگ و ڕێورەسمەکانی تایبەت بە دەرچووانی قوتابیانی کۆتا قۆناغەکانی خوێندن دوا دەخرێت بۆ کاتێکی گونجاو
پێنجەم:تاوتوێکردنی توێژینەوەی دەرچوانی قوتابیان لە ناو زانکۆ دەبێت، ڕاگرایەتی و بەشەکان خشتەی تایبەت بەم پڕۆسەیە دادەنێین لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپاڕێزی.
سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ٣١/٣/٢٠٢١