ئاگاداریەک لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان

ئاماژە بە بەیانی ژمارە (١٢) ساڵی ٢٠٢١ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان نەنجومەنی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە کۆبوونەوەی خۆی دا لە روژی چوارشەممە (٣١/٣/٢٠٢١) سەبارەت بە پڕۆسەی خویندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا: یەکەم:تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٤/٤/٢٠٢١) دەست پێدەکات و لە ماوی دوو هەفتەدا تەواو دەبن و ڕەچاوی تەواوی ڕێو شوێنە تەندروستیەکان دەکرێت.

دووەم: دوای تەواوکردنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەو بەشانەی خوێندن بەشێوەی کۆرساتە خوێندن بە شیوەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێت.

سێیەم:بۆ ئەو بەشانەی خوێندن تیایدا بەشێوەی ساڵانەیە ئەوا لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٤/٤/٢٠٢١) خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبیت.

چوارەم:بۆنەو ئاهەنگ و ڕێورەسمەکانی تایبەت بە دەرچووانی قوتابیانی کۆتا قۆناغەکانی خوێندن دوا دەخرێت بۆ کاتێکی گونجاو

پێنجەم:تاوتوێکردنی توێژینەوەی دەرچوانی قوتابیان لە ناو زانکۆ دەبێت، ڕاگرایەتی و بەشەکان خشتەی تایبەت بەم پڕۆسەیە دادەنێین لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپاڕێزی.

سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ٣١/٣/٢٠٢١