دیدارەکە تایبەت بوو بە دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی کۆمەڵگای کوردی لە شوێنی گونجاو ئەویش لە رێگای دامەزراندنی کاتی بۆ ماوەی دوو مانگ کە تیایدا بەشدار بوو سوود وەردەگرێت و شارەزایی لە سێکتەرە جیاجیاکان پەیدا دەکات، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە رێگای فەرمانبەرە شارەزاکانی چەندین چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا لەگەڵ پێشکەشکاران و بەشداربووان، شایانی باسە رێکخراوی ناوبراو لەسەر ئاستی جیهان لە رێگای پرۆگرامی (YIELDS) هەوڵی دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ چینە جیاکان دەدات بە تایبەتی چینی گەنج.
.جێگای باسە چەندین زانکۆ و بزنس کار و کۆمپانیاکان بەشداری دیدارەکە بوون.
