بەشى یاسا /کۆلێژى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سمینارێک ئەنجامدرا لە ژێر ناونیشانى (شیکردنەوەیەک سەبارەت بە ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى بالا و توێژینەوەى زانستى

ئەمرۆ رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ٧/١٢/٢٠٢٠، لە بەشى یاسا /کۆلێژى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سمینارێک ئەنجامدرا لە ژێر ناونیشانى (شیکردنەوەیەک سەبارەت بە ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى بالا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بە ڕێکارەکانى بەرزەفتکارى قوتابیان ژمارە( ٢ )ى ساڵى ٢٠٠٩، لە لایەن (پروفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر سەنگەر داود محمد) کە تیایدا بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر ڕێکارەکانى بەرزەفتکارى قوتابیان بۆ ئەوەى لە پۆلى یەکەممەوە قوتابیان ئاشناییەکى تەواویان هەبێت دەربارەى ڕێنماییەکان، و لە کۆتایى سمینارەکەدا گفتوگویەکى تێر وتەسەڵ کرا لەسەر ڕەهەندەکانى ڕێنماییەکە بە بەشدارى قوتابیان و مامۆستایانى هەردوو بەشى یاسا و پەیوەندیە نێودەولەتیەکان.

Leave a Reply