بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆرى هەڵسا بە ئەنجامدانى وۆرکشۆپێک بۆ سەرجەم مامۆستایانى کۆلیژەکان

ڕۆژى (دووشەممە) ڕێکەوتى (2/12/2019) لە هۆڵى سیمینارى زانکۆ بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایی جۆرى هەڵسا بە ئەنجامدانى وۆرکشۆپێک بۆ سەرجەم مامۆستایانى کۆلیژەکانى (یاسا و پەیوەندیەە نێودەوڵەتییەکان) و (پەروەردە و زمان) کە تیاییدا دوو بابەت تاووتوێ کرا کە لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان (م. هاوڕێ نورالدین) بەڕیوەبەرى دڵنیایی جۆرى زانکۆ و ( د. عبدالستار عبدالجبار) سەرۆکى لێژنەى دڵنیایی جۆرى کۆلیژى کارگێرى و ئابوورى سەبارەت بە چۆنیەتى بڵاوکردنەوەى توێژینەوە و ناسینەوە و دەست نیشان کردنى گۆڤارە زانستییە باوەڕ پێکراوەکان ،  وۆرکشۆپەکە کۆتایی هات بە بەشدارى و سەرنجى مامۆستایانى ئامادەبوو .

Leave a Reply