لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز پ.د. عەبدولقادر تەقشبەندی سەرۆكی زانكۆ، بەشی پەروەردەی گشتی لە کۆلێژی زمان
كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەی ڕێكەوتی 18/2/2026 پانێڵێك لەسەر بەرزڕاگرتنی یادی ڕۆژی جیهان زمانی دایك، لە هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی ئەنجامدا.
سەرباری ئامادەبونی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ و یاریدەرەكەی و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا وقوتابیان، ژمارەیەكی بەرچاویش لە میوانە بەڕێزەكان بانگهێشتە كرابون. پانێڵەكە نزیكەی دو كاتژمێری خایاند و تیایدا سێ پانێڵیست بابەتەكانیان پێشكەش كرد: لە سەرەتا بەڕێز د. شایی سالار عوسمان پانێڵیستەكانی پێشكەش كرد و پ.د. عەبدولڵا حوسێن ڕەسول بابەتێكی لەسەر ئەو بۆنەیە و پەیوەستیی بە زمانی كوردیەوە پێشكەش كرد. بەڕێز پ.د. سەباح ڕەشید قادر بابەتێكی لەسەر پۆلینكردنی زمانەكان پێشكەشكرد و دواتر مامۆستای یاریدەدەر ئاگا ئیسماعیل عەبدولڵا بابەتێكی لەسەر زیرەكیی دەسكرد و زمانی ستاندارد پێشكەشكرد. لە كۆتاییشدا دوای پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان، بەڕێز سەرۆكی زانكۆ بڕاوانامەی ڕێزلێنان و قەڵغانی زانكۆی پێشكەش پانێلیستەكان كرد




















