لە رێکەوتی ٢٠٢٥/٠٢/٢٣ بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (ماددە هۆشبەرەکان و رێگاکانی ڕووبەڕوبوونەوەی) بۆ بەرێزان (عەمید علی حەمە فەرەج) و (م.ی. میران ممند بایز)
لە چوارچێوەی وۆرکشۆپەکەدا جەخت لەسەر مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان کرایەوە و ئاماژە بەو رێگایانە کرا کە دەکرێت ببنە ئامراز بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و هۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگا لە مەترسیەکانی. لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە دا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە میوانی وۆرکشۆپەکە لە لایەن سەرۆکایەتی بەشی یاسا.











