بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە رێکەوتی 2025/02/18 هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (زانکۆ لە نێوان خواستی بڕوانامەو لەمپەرەکانی بەردەم فێربوون) کە لەلایەن بەرێزان (م.ی. ئاری لطیف مولود) و ( م.ی. تحسین زاهر یونس ) پێشکەش کرا بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و بەشێك لە قوتابیان و مامۆستایانی ستافی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
لەم وۆرکشۆپە هەوڵدرا زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی گرنگی پەروەردەیی و زانستی بناسێنرێت کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا. دواتر تیشک خرایە سەر هەوڵدان بۆ گۆڕینی کولتووری “بڕوانامە خوازی” بۆ “زانست خوازی” کە بەم شێوەیە دەتوانین بەشدار بین لە پێشخستنی کۆمەڵگاکەمان و نەوەیەکی زانستخواز و داهێنەر پێبگەیەنین













