کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان گەشتێكی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی هەولێر ئەنجامدا

کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان گەشتێكی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی هەولێر ئەنجامدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/٢/١٩ قوتابیانی قۆناغی یەكەمی بەشی یاسا لە كۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان گەشتێكی زانستییان ئەنجامدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستا (چاوان سردار باجگر) لەلایەن هۆبەی توێژینەوە و ستافی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی پێشوازییان لێكراو لەنزیكەوە قوتابیان ئاشنابوون بە بارودۆخ و ڕەوشی گشتی چاكسازی و زانیاریەكی زۆریان وەرگرت دەربارەی ڕەوشی سزادراوان و ماف و خزمەتگوزاریەکان و ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتی یاسایی و توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی.