بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە رێکەوتی 2025/02/16 هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (دادوەری کارگێری لە هەرێمی کوردستان) بۆ بەرێز( دادوەر پ.ی.د. عثمان یاسین علی) بەرێوەبەری گشتی پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.محی الدین حسن) سەرۆکی بەشی یاسا، بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایان و ستافی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی.
لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا سەرنج خرایە سەر یاسای کارگێری لە هەرێمی کوردستان و شیکردنەوەی دەقە یاساییەکانی و پێکهاتەی دادگای کارگێری لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی پەنابردنە بەر ئەو دادگایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کەیسانەی کە پەیوەندیدارن بە بابەتی کارگێری لە فەرمانگە و دامودەزگا فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان ، لە کۆتاییدا چەند پرسیار و پێشنیارێک ئاراستەی بەرێزیان کراو بڕوانامەی ڕێزلێنان لە لایەن بەرێز (پ.ی.د. عمر نوردەینی ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و کارگێری بەخشرایە بەرێزیان














