کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە رێکەوتی (٢٠٢٥/٢/٥) بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەشەکان، هەڵسا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی هونەری بۆ قوتابیانی کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، چالاکیەکە چەندین بواری هونەری و کلتوری و زانستی جودای لە خۆگرتبوو و هەروەها لە میانەی ئەم چالاکیەدا وەک نەرتێکی زانستی ساڵانە، گشت سێ یەکەمەکانی کۆلێژ لە لایەن راگر و سەرۆکایەتی بەش خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.





















