کۆلیژی یاسا و پەیوەندییەنێودەوڵەتیەکان وۆرکشۆپی (رێگاکانی چاکسازی) ئەنجامدا

بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە رێکەوتی ٢٠٢٥/٢/٩ هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (رێگاکانی چاکسازی) بۆ بەرێز( دادوەر.د. محمد علی رێکانی)، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و ستافی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی. لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا سەرنج خرایە سەر پرسی چاکسازی و رێگاکانی جێبەجێ کردنی لە سێکتەرە ناوخۆییەکان، و ئەو هەواڵانەی کە دراوە بۆ چاکسازی . لە کۆتاییدا چەند پرسیار و پێشنیارێک ئاراستەی بەرێزیان کراو بروانامەی رێزلێنان لە لایەن سەرۆکی زانکۆ (پ.د.عبدالقادر عزیز نەقشبەندی) بەخشرایە بەرێزیان.