سیمپۆزیەمی (گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی: بەردەوامبوون یاخود وەرچەرخان لە سیاسەتی دەرەوە) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەنتەری توێژینەوە و دیراساتی ستراتیژیی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بە ھاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژیی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین سیمپۆزیەمێک لەژێر ناونیشانی (گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی: بەردەوامبوون یاخود وەرچەرخان لە سیاسەتی دەرەوە) ئەنجام دەدەن
شایانی باسە سیمپۆزیەمەکە لە دوو تەوەرە پێک دێت

تەوەرەی یەکەم، لە ژێر ناونیشانی ڕوانگەی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (بۆ نموونە تێڕوانینی ترامپ بۆ: جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ غەزە و باشووری لوبنان، ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دۆسێی ئەتۆمی ئێران، تورکیا) دەبێت

تەوەرەی دووەم، لەژێر ناونیشانی لێکەوتەکانی گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ لەسەر عێراق، هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان، دەبێت