رێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری کردنی مافەکانی مرۆڤ بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی لوبنانی فەرەنسی وۆرکشوپێکیان ئەنجام دا

رێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری کردنی مافەکانی مرۆڤ بە هەماهەنگی لە گەڵ زانکۆی لوبنانی فەرەنسی وۆرک شوپێکیان ئەنجام دا لە رۆژانی ٢٦ـ٢٨ /١٠ /٢٠٢٤ بۆ ژمارەیەک لە رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر ناونیشانی (ڕەخساندنی ژینگەیەکی دورست بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق) لەدەستپێکی کردنەوەی ئەو چالاکیە وتاری بەخێرهاتنی سەرۆکایەتی زانکۆ لە لەلایەن (پ.ی.د.محی الدین حسن ) پێشکەش کرا
لە رۆژانی وۆرک شۆپەکەدا تیشک خرایە سەر بابەتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و شایانی باسە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلیژی یاسا بەشدار بوون و لەرۆژی کۆتایی دا بڕوانامە بەسەر ئامادەبوان دابەشکرا