لە ڕۆژی جیھانیی هەژاری زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی ژمارەیەک هەژاران و کرێکارانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٠/١٧ ڕۆژی جیهانی هەژاری بوو، هەر بەو بۆنەیە قوتابیانی بەشی کارگێڕی تەندروستی و نەخۆشخانە لە کۆلێژی کارگێری و ئابووری ھەڵسان بە کۆکردنەوەی کۆمەک بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێکی زۆری قوتابیانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری.بەمەبەستی دابینکردنی ژەمە خواردنی نیوەڕۆ بۆ بەشێکی زۆر لە کرێکاران و هەژاران کە ژمارەیان ٢٥٠ کەس دەبوو. مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە تەنها بۆ ئەوەیە کە لە داهاتوودا هانی کاری لەو چەشنە بدەین و ڕۆحی هاریکاری لەناو کۆمەڵگا بەرز ڕابگرین. ھیوادارین لە کابینەی نوێی داهاتوودا کاری جدی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و کوردستان ببێتە پێشەنگ لەسەر ئاستی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشەیەو هەر ئەوەش چاوەڕێ دەکرێت بە هیمەتی هەموو لایەک.