ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٠/١٤ قوتابیانی سیمستەری سێی بەشی کارگێڕی تەندروستی و نەخۆشخانەکان، بە سەرپەرشتی مامۆستا شیرین جمال گەشتێکی زانستی ئەنجامدرا بۆ نەخۆشخانەی مریەمانەی تایبەت لە شارۆچکەی عنکاوە بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون و شارەزابوون لە بەڕێوەچوونی کارە کارگێڕیەکانی نەخۆشخانەکان بە شێوەی پراکتیکی و بەرچاوڕوونی قوتابیان بۆ ئەو بەش و بوارانەی کە لە پاش دەرچوونیان و بەدەستهێنانی بڕوانامەکەیان هەلی کاری تێدا بەدەستدەهێنن.





















