لە رێکەوتی ١٣-١٠-٢٠٢٤ بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان هەستا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (چوارچێوەی یاسایی رێکخستنی پێگەی سەرۆکی هەرێم) کە لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محی الدین حسن و د. رۆزا عـمر پێشکەش کرا
بابەتی وۆرکشۆپەکە شیکردنەوەیەک بوو بۆ ئەو یاسایانەی پێگەی سەرۆکی هەرێمیان رێکخستووە لە دوای راپەرینەوە تا رۆژگاری ئەمرۆ، وە هەروەها گرنگی ئەو پێگەیە و دامەزراوەیە باسکرا و ئاماژە بەوە کرا کە بۆ یەکەم جار باشوری کوردستان لە مێژووی خۆیدا بە شێوەیەکی یاسایی پێگەی سەرۆکی هەرێمی رێکخستووە. دوای گفتوگۆ و بەژداری ئامادەبووان، ئاماژە بەوە کرا کە چوارچێوەی یاسایی پێگەی سەرۆکی هەرێم مێژوویەکی ئاڵۆز و فرە رەهەندی هەبووە و ئەو بارودۆخ و رووداوە سیاسی و ناوخۆییانەی هەبوون لە سیستەمی حوکمرانی کوردستانیدا هۆکار ی ئەوە بوون کە ئەم پێگەیە خاوەن مێژوویەکی یاسایی پر ئەزموون بێت








