بەشی یاسا ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە قوتابیە پێشەنگەکان ڕێکخست

رۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی ٢٤ی ٤ی٢٠٢٤ بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلیمانی  لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی بەعس لە دژی میللەتی کورد، سەرکردایەتی سیاسی ڕێگە چارەی ئاشتی و شارستانی و دیموکراسی گرتەبەر، لەم سۆنگەیەشدا نیوەندە ئەکادیمی و زانستیەکان بە چەکی قەلەم و زانست و زانین و مە عریفە وەڵامی ئەم تاوانەی رژێمیان داوە، بۆ ئەم مەبەستە مەراسیمێک ئەنجام درا بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی. سەرەتا لەلایەن ڕاگری کۆلێژی یاساوپەیوەندیەنێودەوڵەتییەکان پ.ی.د.(ڕۆژان عبدالقادر دزەیی) بەخێر هاتنی ئامادەبووانی ڕێورەسمەکەی کرا و وتەی پیرۆزبایی پێشکەشی کرد. بۆنەکە لەلایەن م.(شوان دلاور نەقشبەندی) سەرۆکی بەشی یاسا بەڕێوەچوو، بۆ بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابیە پێشەنگەکان لەسەر ئاستی بەشی یاسا و کۆڵێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)