لە رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ١٨-٢-٢٠٢٤ ، بەشی یاسا وانەیەکی پراکتیکی بۆ قوتابیانی قوناغی دووەم رێکخست بە سەرپەرشتی بەریز (م.ی شیراز ابراهیم) مامۆستا لە بەشی یاسا ومیوانداری بەریز پارێزەر (هەژار صابر حمد) پارێزەر لە سەندیکای پاریزەرانی هەرێمی کوردستان، لەم وانەیەدا تیشک خرایە سەر ڕیوشوێنە یاسایەکانی بەرزکردنەوەی کەیسی کارگێری ومەرجەکانی لە دادگای کارگێری هەرێمی کوردستان وهەروەها ژمارەیەک کەیس گفتوگۆی لەسەر کرا ودەستنیشانی ریکارە یاسایەکان کرا بۆ چارەسەرکردنی لەلایەن دادگا کارگیریەکان.