به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی، له ڕۆژی (یەك شه‌ممه) ڕێكه‌وتی (19-11-2023) كاتژمێر (12)ـی نیوه‌ڕۆ، له هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ، وۆرك شۆپێكی زانستی بۆ به‌ڕێز (د.دانەر ئەبوبەكر- نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ) رێكخست، له‌ژێر ناونیشانی”پەیوەندییەكانی ڕووسیا لەگەڵ كوردستان: مێژوو و سیاسەت”.
لە وۆركشۆپەكەدا، هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ( پ.ی.د.ئەمین كەكشار) سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی، و ( پ.ی.د.عمر نورەدینی) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، و راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سەرۆك بەشەكانی دیكەی زانكۆ، و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌شه جیاجیاكان و قوتابیان ئاماده‌بوون.
وۆركشۆپەكە لە لایەن بەڕێز (م.احمد بابكر) ئیدارە و پێشكەش كرا، به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، و دواتر بەڕێز (د.دانەر ئەبوبەكر) كورته‌یه‌كی زانیاری له‌سه‌ر پرسی پەیوەندییەكانی وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ لەگەڵ كورد خستە ڕوو لە ڕووی مێژوویی و سیاسی‌دا، و دواتر بەڕێزیان كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر چاڵاكییە زانستی و سیاسی و کولتورییەکانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان له وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ پێشكه‌ش كرد، و له پاشاندا باسی له قۆناغه جیاجیاكانی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی نێوان ڕووسیا و هه‌رێمی كوردستانی كرد، هه‌ر له‌ر درێژه‌ی وۆرك شۆپەكەدا، بەڕێز (د.دانەر ئەبوبەكر ) ئاراسته‌كانی كاركردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وۆرك شۆپەكەدا، له لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بوو پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به بابەتی وۆركشۆپەكە ئاراسته‌ی بەڕێز نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ كرا‌و، به‌ڕێزیان به وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌وه. له كۆتایی وۆرك شۆپەكەدا، له لایه‌ن سه‌رۆكایەتی زانكۆوە بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان و لۆگۆی زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی پێشكه‌ش به بەڕێزیان كرا، و هەروەها به‌ڕێزیان ده‌ست خۆشی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و كۆلێژ و به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد بۆ ڕێكخستنی ئه‌م چالاكیە زانستییە، و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بووی كرد.
The Department of Diplomacy and International Relations organized a scientific workshop for the representative of the Kurdistan Regional Government in the Russian Federation
Department of Diplomacy and International Relations, College of Law and International Relations, Lebanese French University, on (Sunday), (19-11-2023) at (12) pm, in the University seminar hall, organized a scientific workshop for (Dr. Danar Abubakr – Representative of the Kurdistan Regional Government in the Russian Federation), under the title “Russian Relations with Kurdistan: History and Politics”.
The workshop was attended by (Asst. Prof. Amin Kakshar), president of Lebanese French University, and (Asst.Prof. Omer Nouradini), Vice president for Student Affairs, and Dean of the College of Law and International Relations, and Head of Department Diplomacy and International Relations, and other departments of the university, as well as a number of lecturers and students were present.
The workshop was conducted by (Lect. Ahmad Babaker), and began with a moment of silence for the souls of the martyrs of Kurdistan Then he briefed the delegation on the scientific, political and cultural activities of the Kurdistan Regional Government’s representation in the Russian Federation. He also spoke about the different stages of the development of relations between Russia and the Kurdistan Region. Dr.Danar Abubakr explained the directions of Russian foreign policy and diplomatic relations towards the Kurdistan Region.
In another part of the workshop, the lecturers and students asked questions related to the topic of the workshop to the Kurdistan Regional Government Representative in the Russian Federation, who answered the questions of the participants. At the end of the workshop, he was presented with a certificate of honor and the logo of the Lebanese French University by the Presidency of the University, and he thanked the lecturers and students present.