له درێژه‌ی جێبه‌جێ كردنی پلانی زانستیمان بۆ پەرهدان به‌تواناكانی قوتابیه‌كانمان و ئاشناكردنیان به‌زانستی یاسا له‌بواره‌كانی پراكتیزیدا، له رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 1 / 11 / 2023 ، به‌هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكی به‌ش به‌رێز مامۆستا شوان دلاور و سه‌رپه‌رشتی ڕاگری كۆلێژ به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆره ڕۆژان دزه‌یی، قوتابیانی قۆناغی سێیه‌می یاسا به‌یاوه‌ری به‌رێزان ( دكتۆره سۆلاف عبدالله و دكتۆر ادریس عبدل) سه‌ردانی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێرمان كرد.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ستافێكی تایبه‌تمه‌ند كه‌پێكهاتبوون له‌م به‌رێزانه نیهاد سعید ابراهیم به‌رپرسی هۆبه‌ی توێژینه‌وه ،شیڤان عبدالواحید همزه به‌رپرسی هۆبه‌ی راهێنان و پیشه‌یی، راید فه‌رهاد توێژه‌ر، پێشوازی گهرمكران و پاشان به‌شه‌كانی چاكسازی بهسهركرانهوهو روونكردنه‌وه‌ی پێویست درا سه‌باره‌ت به‌پێكهاته‌كانی دامهزرهوهكه و به‌شه‌كان و كاروبار‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سزادراوه‌كان و ژیانی رۆژانه‌یان و چۆنێتی ئاماده‌كردن و راهێنانیان بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ناوكۆمه‌ڵگا له پاش ته‌واو كردنی ماوه‌ی سزاكانیان.
له كۆتاییدا سه‌ردانی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری چاكسازی كرا ده‌ست خۆشی لێ كرا بۆ رێكخستنی ئیش و كاره‌كان و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كه‌و تێبینیه‌كانی خۆمان ئاراسته‌یان كرد به‌مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێش بردنی چاكسازی .








