سیستەمی جیهانی لەبەردەم گۆڕانكاری لە بەهاكان ئالنگارییەكانی گۆڕان و دەرفەتەكانی مانەوە

  • عومەر شەهاب هێدی غازی حاجی فەراز فەیسەڵ میرۆ

  • Ahmed Babakr Ahmed
  • لەم توێژینەوەیە تیشك خراوەتە سەر پێناسە و ناساندنی سیستەمی نوێی جیهانی، هەروەها جیامانكردۆتەوە لە سیستەمی نێودەوڵەتی، بەوپێیەی جۆرێك تێكەڵی هەیە لەم دەستەواژانە.

    بەشی یەكەمی ئەم توێژینەوەی كلیلێكە بۆ ئاشنابوون لە باسەكانی تری ئەم توێژینەوەیە.

    هەروەها بە قووڵی باس لە قۆناغەكانی سیستەمی جیهانی دەكەین، هەر لە سەرهەڵدانییەوە تاكو سەردەمی ئەمڕۆ، هەروەها ئەو گۆڕانكارییانەی كە بەسەر ئەم سیستەمەدا هاتووە لەنێوان ساڵانی 1648 تا كۆتایی هەشتا و سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو، كە سیستەمێكی تازە هاتە كایەوە و تا رۆژگاری ئەمڕۆ هەر بەردەوامە، هەروەها تایبەتمەندییەكانی هەر قۆناغێك باسكراوە.

    هەروەها لەم توێژینەوەیە ئەو دەرفەتانە خراونەتە روو كە سیستەمی ئێستای جیهان لەبەردەمی دایە و بە چ شێوازێك كار دەكات، لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێك ئالنگاری هەن لەبەردەم ئەم سیستەمە، كە وامان لێ دەكات بیر لە ئەگەرێك بكەینەوە، ئەویش گۆڕانی ئەم سیستەمەیە، بێگومان هیچ شتێك وەك خۆی نامێنێتەوە، جیهان بەردەوام لە گۆڕاندایە، هەر ئەمەیە وامان لێ دەكات كە پرسار لە گۆڕانی ئەم سیستەمە بكەین.

  • سیسته‌می جیهانی، سیسته‌می نوێی جیهانی، ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارییه‌كان
  • سیسته‌می نوێی جیهانی