((ئەرکى پەروەردەو فێرکارى پەندى پێشینان لەزمانى کوردیدا))

  • نێرگزحسین على
    ژیان احمد على
    ژیوەر کریم حمد حسین
    هاڤین علمى حسن

  • محمد عمر ابراهیم
  • پوختە

    (ئەرکى پەروەردەو فێرکارى پەندى پێشینان لەزمانى کوردیدا ) لەم توێژینەوەیە.بەشێوەیەکى گشتى باسى پەروەردەو فێرکردن وپەندى پێشینان کراوە ،توێژینەوەکە جگە لەپێشەکى و ئەنجام لەسێ بەشى سەرەکى پێک دێت ،لەبەشى یەکەمى توێژینەوەکە باسى( پەروەردەو فێرکردن و جیاوازى نێوان پەروەردەو فێرکردن و فێرکار کێ یە؟ هۆوجۆرویاساکانى فێرکردن چین ؟ لەبەشى دووەمى توێژینەوەکە  باسى ( چەمک و زاراوەى فۆلکلۆر وتایبەتمەندییەکانى فۆلکلۆرو ناوەرۆکى پەندى پێشینان و رۆلى گۆڤارو رۆژنامە لەپێشخستنى پەندى پێشینان کراوە ) هەروەها لەبەشى سێیەم باسى ڕۆلى ماموستاو سیستەمى پەروەردە لەناسینى پەندى پێشینان و رەنگدانەوەى قورئان و فەرموودە لەپەندى پێشیناندا) لەکۆتایدا ئەنجامى توێژینەوە کە پێی گەیشتووم .ئەوەیە کەپەروەردە و فێرکردن ئەرکى لەسەرشانە بۆناساندنى پەندى پێشینان وەهەروەهاپەندى پێشینان بەرهەمێکى بەبەهایە کەلەباب و باپیرانمان بەجێ ماوە.هەرووەها لیستى سەرچاوەکانیش خراونەتەروو.

  • پەروەردە، فێرکردن، قوتابی، مامۆستا، فێرکاری
  • تويزينةوة نيركز حسين على